Accessibility links

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی: دوای فەلوجە نۆرەی حەویجەیە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی که‌ریم نوری رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ فه‌لوجه ‌و 40 گوندی ده‌وروبه‌ری له‌ ده‌ستی داعش ئازادکراون‌، سه‌باره‌ت به‌ ناو سه‌نته‌ری شارۆچکه‌که‌ش ده‌ڵێت "هه‌ندێ چه‌کداری هه‌ڵهاتوو له‌ شاره‌که‌دا ماون که‌ ئه‌وانیش ده‌سگیرده‌کرێن."

سه‌باره‌ت به‌و پـێشێلکاریانه‌ی ئه‌و هێزه‌ که‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌ سونیانه‌ کردویانه‌ که‌ له‌ ده‌ستی داعش راده‌ستی ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ "رێگه‌ ناده‌ن سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانیان بسوتێنن."

دوای فه‌لووجه‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ نۆره‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌یه‌ یاخود شاری موسڵ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "دوای فه‌لوجه‌ موسڵ ئاسانه‌ گرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت حه‌ویجه‌ به‌ر له‌ موسڵ بگرینه‌وه‌، هیزی پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیده‌رمان بوون بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ و سه‌لمان به‌گ."

XS
SM
MD
LG