Accessibility links

عەبادی: پـلانی ڕزگارکردنی فەلـلوجە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت

  • VOA News

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق (ئەرشیفی وێنە)

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق (ئەرشیفی وێنە)

سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت هێزەکانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شاری فەلـلوجەیان لە داعش دەسـتپـێکردووە و هەتا ئێسـتا لە هەموو قۆڵەکانەوە پـێشڕەویـیان کردووە و سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە بە شێوەیەک کە زیاترە لەوەی چاوەڕوان‌دەکرا.

حەیدەر عەبادی کە بۆخۆشی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێـکیدا لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی فەلـلوجە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی داعش زۆر ورەی ڕووخاوە و هێزەکانی عێراق بە بەردەوامی لە شوێنەکانیان دەدەن.

پاشان گوتی ئەم پـلانە پـێش دوو مانگ لەمەوبەر دانرابوو و بڕیاربوو زۆر زووتر دەسـتپـێبکات، بەڵام بەهۆی کێشە سیاسیـیەکان و ڕووداوەکانی بەغدای پایتەخت، هەندێـک لە ئامادەکاریـیەکان بۆی دواکەوتن.

سەرۆک وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی سیڤیل لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکان دەپارێزن و گوتی خەڵکی فەلـلوجە و دەوروبەری دڵنیادەکەنەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی سیڤیلە، بۆیە چەند ناوچەیەکیان دەسـتنیشانکردووە تاوەکو خەڵکی بۆیان بڕۆن و پارێزراوبن، ئەگەر نەیانتوانی، ئەوا با لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێنـنەوە.

عەبادی باسی لەو هێزانەش کرد کە لە هەڵمەتەکەدا بەشدارن و گوتی بریتین لە لەشکری عێراق، هێزەکانی دژە تێرۆر، پـۆلیسی فیدراڵی، پـۆلیسی فەلـلوجە، حەشدی شەعبی، هێزی خێڵەکانی ناوچەکە، هێزی کاردانەوەی خێرا.

جێی ئاماژەیە حەیدەر عەبادی شەوی یەکشەممە لە ڕاگەیاندنێـکدا لەسەر تەلەفیزیۆن هەواڵی دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی فەلـلوجەی لە داعش ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG