Accessibility links

عێراق چەند فڕۆکەیەکی دیکەی F-16 لە ئەمەریکا وەردەگرێت

  • VOA News

گوتەبێژێـکی وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت وڵاتەکەی چەند فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری F-16 ی لە ئەمەریکا وەرگرتووە و بەمەش هێزی ئاسمانی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێـکی زیاتر ببینێت لە شەڕی دژی داعش.

عەمید تەحسین ئیبراهیم ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت چوار فڕۆکەی جۆری F-16 گەیشتوونەتە فڕۆکەخانە لەشکریـیەکانی وڵاتەکە، بەمەش عێراق دەبێتە خاوەنی 8 فڕۆکەی لەم جۆرە لە کۆی ئەو 36 فڕۆکەیەی ئەمەریکا قایل بووە بە عێراقی بفرۆشێت.

لەوەتای عێراق لە ساڵی 1990 لە سەردەمی سەدام حسێن کوەیتی داگیرکرد، هێزی ئاسمانی عێراق نۆژەنکردنەوەیەکی ئەوتۆ نەکراوە، بەڵام لەگەڵ شەڕی داعش گرنگی پـێدراوەتەوە تاوەکو بەشێـکی زیاتر لەو ئەرکانە بگرێتە ئەستۆ کە لە ئێستادا هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئەنجامی دەدەن.

XS
SM
MD
LG