وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ده‌ڵێت له ئه‌نجامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌که‌ی سه‌رانسه‌ری به‌غدا به‌لایه‌نی که‌م 50 که‌س کوژراون و 360 که‌سی تریش بریندار بوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیه‌ن له قاهیره‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌و هێرشی خومپاره‌یی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند و له‌و هێرشانه‌شدا به‌زۆری ناوچه شیعه‌نشینه‌کان کرابونه ئامانج و نیشانه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ل عه‌ره‌بییه به‌لایه‌نی که‌م 10 شوێنی ته‌قیه‌نه‌وه‌کان نیشان ده‌دات که دوکه‌ڵ له شوێنه‌کانه‌وه به‌رز بۆته‌وه‌و له جێگایه‌کیش ئۆتۆمبێلی نه‌خۆشگواستنه‌وه بیرنداره‌کان ده‌گه‌یێنێته نه‌خۆشخانه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌کان چه‌ندین شوێنی گشتی وه‌کو قاوه‌خانه و ڕێستورانتیان کردووه به ئامانج به مه‌به‌ستی کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
به‌رپرسی ئاسایشی به‌غدا ژه‌نه‌ڕال قاسم محه‌مه‌د عه‌تا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی بێ تاوان کوژران و برینداربوون و قوربانیه‌کان براون بۆ نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی لای چه‌پی سه‌ره‌وه بکه‌یت