کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت داوای له دادگای باڵای عێراق کردووه تا ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ هه‌موو پارێزگاکانی عێراق بێجگه له به‌غدا په‌سه‌ند بکات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمسیۆن گوتویه‌تی بڕیاری داوه ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانه‌که‌ی 7 ی سێ بخاته به‌رده‌ست دادگای باڵا بۆ په‌سه‌ندکردن له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق که له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی پـێـکدێت.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌سـتی کردووه به بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارێزگای به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر که زۆرترایه‌تی تیایدا له شیعه‌کانن داوای بژارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارێزگای به‌غدایان کردبوو.
ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردن وای نیشـان داوه لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی به پـله‌ی دووه‌م دێت له پاش لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی که 91 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێناوه.