Accessibility links

خۆپـیشاندان بۆ لابردن و مانەوەى پارێزگاری دیالە ئەنجام دەدرێت


ڕۆژی چوارشەممە‌ بە پاڵپشتى چەند لایەنێكى شیعى خۆپیشاندانێكى گەورە لەدیالە بۆ لابردنى پارێزگار ئەنجامدرا و ، بریارە خۆپیشاندانێكى جەماوەرى بۆ پشتیوانى پارێزگار و هێشتنەوەى لە پۆستەكەى ئەنجام بدرێت.

هۆشیار ئیسماعیل ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگارى دیالە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"كێشەى نێوان لایەنەكان لەسەر پۆستى پارێزگار دابەزیوە بۆ شەقام و عەشیرەتەكان بەشێكیان لەگەڵ لابردنى و بەشەكەى تریان لەگەڵ مانەوەیدان."

موسەنا تەمیمى پارێزگارى دیالە لە كوتلەى بەدرە و بەشێک لەلایەنە شیعی و سونیەكان داواى لابردنى دەكەن ، بەشەكەى تریان پشتگیرى دەكەن و دژى لابردنی پارێزگارن لە پۆستەكەى.

هۆشیار ئیسماعیل ، ئاماژەى بەوەكرد ئەو لایەنانەى داواى لابردنى پارێزگار دەكەن لە پۆستەكەى تۆمەتبارى دەكەن بە گەندەڵى و خراپ بەكارهێنانى دەسەڵاتەكانى.

هەرچەندە لایەنە شیعى و سونیەكان بوونەتە دووبەرە و بەرەى پشتیوان و بەرەى دژە پارێزگار ، بەڵام لایەنە كوردیەكان نەچوونەتە نێو هیچ بەرەیەكیان ئەگەرچى لەگەڵ مانەوەى پارێزگاردان.

پۆستى پارێزگارى دیالە لەدواى رووخانى رژێمى بەعسەوە لاى سونەكان بووە، بەڵام لەدوا هەڵبژاردن دا شیعەكان ئەو پۆستەیان لەبن دەستى سونەكان دەرهێنا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:24 0:00

XS
SM
MD
LG