هێزێکی له‌شکریی عێراقی سێ چه‌کداری لیبیاییان کوشتوه، که گومانبار بوون به به‌رنامه ڕێژی کردن بۆ هێرشی خۆکوژی ، به‌ر له ڕۆژی جه‌ژنی له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ، یان ڕۆژی کریسمس.
ئه‌ندامانی له‌شکر له شاری موسڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایان گوتووه سه‌ربازه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵێک له ڕۆژئاوای شاری موسڵ و له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه به هه‌نارۆک په‌لامار دراون ، وه گوتویانه ئه‌و سێ که‌سه لیبیاییه له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ی ڕویداوه کوژراون.
ئه‌م توندوتیژیانه هاوکاته له‌گه‌ڵ داوای ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له حکومه‌تی عێراق تا کاری زیاتر بکات بۆ پاراستنی که‌مایه‌تی کریسچیانه‌کان ، که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هاوکاتی جه‌ژنی کریسمس توندوتیژیه‌کان زیادبن.
( مالکۆڵم سمارت ) به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی هێرشه‌کان بۆسه‌ر کریسچیانه‌کان و بۆ سه‌ر کڵێساکانیان له عێراقدا له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیادیان کردووه، ده‌شڵێت ئه‌منیستی ترسی هه‌یه له‌وه‌ی توندڕه‌وان هه‌وڵی هێرشی زیاتر و زیاتر بده‌ن دژی کریسچیانه‌کانی عێراق ، له‌م ماوه‌یه‌ی جه‌ژنی کریسمسدا.