ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 9 که‌سی تر برینداربوون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشکردنه سه‌ر ماڵی که‌مینه‌ی کریسـتیانه‌کان له به‌غدای پایته‌ختدا.
پـۆلیس گوتی له هێرشی هه‌ره کوشـنده‌یان بۆمبێـک له نزیک ماڵی خێزانێـکی کریسـتیان له گه‌ڕه‌کی ئه‌بو غرێب ته‌قیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی 5 که‌سی دیکه.
له گه‌ڕه‌کێـکی تریشـدا میلیشـیاکان بۆمبێـکیان له نزیک ماڵێـکی کریسـتیانه‌وه چاندبوو و له ئاکامدا 2 که‌س برینداربوون. هاوکات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له خۆرئاوای به‌غداش 2 که‌سی تر برینداربوون.
ئه‌م هێرشـانه ڕوویان داوه دوای ئه‌وه‌ی میلیشـیاکانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شیان کردبوو به چـڕکردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر کریسـتیانه‌کان عێراق له میانه‌ی وه‌رزی کریسمس و سه‌ری سـاڵدا.