دادگایه‌کی به‌غدا بڕیاری بێ تاوانی دوو پـیاوی عێراقی دا له کوشتنی 6 سه‌ربازی به‌ریتانی که له گێره‌شێوێنیـه‌کدا له سـاڵی 2003 دا کوژران.
حه‌مزه حه‌طیر و مو‌سا ئیسماعیل ئه‌لفرطوسی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌بێ تاوان ده‌رچوون به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بیسه‌لمێنێت ئه‌وان به‌شـداریان له‌و تاوانه‌دا کردبێت.
دادوه‌ره‌کان گوێـیان له چه‌ند شایه‌تحاڵێـک گرت که زۆربه‌یان پـۆلیسی عێراقی بوون، به‌ڵام هیچ شتێـک نه‌بوو بیسه‌لمێنێت ئه‌و دوو پـیاوه تاوانبارن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشـتا یه‌کێـکیان تاوانباره به دزینی چه‌کی سه‌ربازێـکی به‌ریتانی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و 6 سه‌ربازه به‌ریتانیـیه له مانگی شه‌شی سـاڵی 2003 دا کوژران له گێره‌شێوێنیـیه‌کدا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی مه‌جه‌ر ئه‌لکه‌بیر له باکوری شـاری به‌سره. ئه‌وان به مه‌به‌ستی مه‌شقپـێـکردنی هێزه‌کانی پـۆلیسی ناوچه‌که له‌و بنکه‌ی پـۆلیسه‌دا بووبوون.