Accessibility links

هێرشێـکی خۆکوژی دەکرێتە سەر چایخانەیەک لە شارۆچکەیەکی باکوری بەغدا و 13 کەس دەکوژرێن


چەند چەکدارێک کە دووانیان خۆکوژ بوون هێرشیان کردووەتە سەر چایخانەیەک لە شارۆچکەیەک لە باکوری پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 13 کەس گیانیان لەدەسـتدا و 15 ی دیکە برینداربوون.

کاربەدەسـتانی عێراق بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسیان گوتووە هێرشەکە شەوی پـێنجشەممە کرابووە سەر چایخانەی "کۆفی شۆپ ئەلفورات" لە شارۆچکەی بەلەد کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە باکوری بەغدایە. دەشڵێن سێ چەکداربوون سەرەتا بە کلاشینکۆڤ تەقەیان بە نێو خەڵکی نێو چایخانەکەدا کردووە و پاشان دووانیان خۆی تەقاندووەتەوە.

XS
SM
MD
LG