Accessibility links

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا کوژرانی 7 کەسی سیڤیلی لێدەکەوێتەوە


کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی بازرگانی قەرەباڵغ لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 7 کەسی سیڤیل کوژراون.

کاربەدەسـتێـکی پـۆلیس بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی ڕاگەیاند خۆکوژێـک کە هێلەکێـکی بۆمبڕێژکراوی لەبەردابووە، ئەمڕۆ دووشەممە خۆی تەقاندووەتەوە لە نزیک بازاڕێـکی کراوەی ناوچەی ئەلعاملی زۆرینە شیعەی باشوری ڕۆژئاوای بەغدا و جگە لەو ژمارە کوژراوە 25 کەسی دیکەی سیڤیل برینداربوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام گومان دەکرێت داعشی لە پشـتەوە بێت کە پـێشتر تەقینەوەی هاوشێوەی ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG