Accessibility links

تەقینەوەکەی کەڕادە کوژرانی 12 کەسی لێدەکەوێتەوە


بەرپرسانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند کە شەوی رابردوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی پڕ جموجۆڵی بازرگانی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بەلای کەم کوژرانی 12 هاوڵاتی سیڤیل و برینداربوونی 28 ی دیکەی لێکەوتووەتەوە، هاوکات بە هۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی 15 ئۆتۆمبیل ئاگریان تێبەربووە.

بە ماوەیەکی کورت دوای تەقینەوەکە داعش لە بەیانامەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕاگەیاند.

ئەفسەرێکی پـۆلیس گوتی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شوێنێکی راگرتنی ئۆتۆمبیلدا لە ناوچەی زۆرینە شیعەی کەڕادە لە بەغدا دانرابوو ، دەشڵێت شوێنی تەقینەوەکە نزیکە لە نەخوشخانەیەک و هەروەها لە دوکان و بازارەوە.

هەر لە دەمێكی زووی ئەمرۆدا ئامادەکاری بۆ بە خاکسپاردنی ژمارەیەک لە کوژراوەکان کرا و تابوتەکانیان بە ئاڵای عێراقی داپۆشرابوون ، هاوکات خانمان بۆ دەربڕینی خەم و پەژارەیان دەیانلاوانەوە و بە سنگی خۆیاندا دەکێشا. لە شوێنی تەقینەوەکەدا هاوڵاتیانی پەشۆکاو بە نێو جادە خوێناویەکەدا دەهاتن و دەچوون بۆ مەزەندەکردنی زیانەکانی بە دوکانەکانی نزیک تەقینەوەکە گەیشتوون.

XS
SM
MD
LG