کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە دوو هێرشی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای بەغدا کراون، یەکێـکیان لە ناو شاری بەغدای پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە شارۆچکەیەکی پارێزگاکە، وە بوونەتە مایەی کوژرانی بە لایەنی کەم 27 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە.
خوێناویترینیان ئەوەیان بوو کە لە ناوچەیەکی بازرگانی بەغداد جدیدەی زۆرینە شیعە تەقیەوە. بەپـێی پـۆلیس لەوێ 15 کەسی سیڤیل کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون.
هێرشەکەی دیکە، ئەویش خۆکوژێـک بووە کە بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە خاڵێـکی پشـکنینی لەشکری عێراقیدا تەقاندووتەوە لە شارۆچکەی تاجی باکوری بەغدا. کاربەدەسـتێـکی پـۆلیس بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت هێرشەکە کوژرانی 7 کەسی سیڤیل و 5 سەربازی لێکەوتووەتەوە و هەروەها بە لایەنی کەم 28 کەسیش برینداربوون.
داعش لە بەیانـنامەیەکدا لەسەر ئنتەرنێت بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوەکە ڕاگەیاند.