Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوە خوێناویـیەکەی بەغدا ڕادەگەیەنێت


دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە لە نزیک خاڵی پشـکنینی پـۆلیس لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس کوژراون و 76 کەسیش برینداربوون.

تەقینەوەکان ڕۆژی پـێنجشەممە لە کاتی گەرمەی قەرباڵغی لە دوو ناوچەی بازرگانی لە ناوەندی بەغدا ڕوویاندا.

پـۆلیس دەڵێت هەردوو خۆکوژەکە بە پـیادە چوونەتە نزیک پـۆلیسەکانەوە وتەقینەوەکەیان ئەنجام داوە. تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی باب ئەلشەرجی بووە و لە ئاکامدا 9 کەسی سیڤیل و 3 پـۆلیس گیانیان لەدەسـتداوە و 45 کەسیش برینداربوون. تەقینەوەی دووەم لە مەیدانی وەسبە بووە و لەوێش 9 کەس کوژراون کە چواریان پـۆلیس بوون،31 کەسیش لەم تەقینەوەیە برینداربوون.

داعش دەسـتبەجێ بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوەکە ڕاگەیاند و لە بەیانـنامەیەکیدا لەسەر تویتەر نووسیویەتی پـۆلیس و حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG