Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە بەهێزەکەی بەغدا ڕاگەیاند کە کوژرانی 76 کەسی لێکەوتەوە

  • VOA News

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە بەهێزەکەی ڕۆژی پـێـنجشەممەی بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەی بووە هۆی کوژرانی بە لایەنی کەم 76 کەس و برینداربوونی 212 کەسی دیکە.

ئەمە بەهێزترین تەقینەوە بووە کە بەغدای پایتەختی هەژاندووە لەوەتای لە سـاڵی ڕابردووەوە حەیدەر عەبادی پـۆستی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی گرتەدەست.

ئەفسەرێـکی پـۆلیس بە ناوی موحسن ئەلسەعدی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت لە دەوروبەری کاژمێر 6 ی بەیانی ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو لە ناو مەیانی فرۆشتنی سەوزە و میوەی جەمیلە لە گەڕەکی سەدر تەقیوەتەوە و ئەو قوربانییانەی لێ کەوتووەتەوە.

گوتیشی تەقینەوەکە هێندە بەهێزبووە تەرمی ژمارەیەک لە قوربانیـیاکان بۆ سەر بیناکانی دەوروبەری هەڵداوە. هەروەها زیانێـکی زۆریش بەر بازاڕەکە کەوتووە.

داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا لەسەر ئنتەرنێت نووسیویەتی یەکێـک لە شوێنەکانی " لەشکری دەجال" و چەکدارانی شیعەی کردووەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG