Accessibility links

کاربەدەسـتانی عێراق: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بۆمبی فڕۆکەیەک بەر ناوچەیەکی بەغدا دەکەوێت و 12 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن فڕۆکەیەکی جەنگیـیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بۆمبێـکی لێ بەربووەتەوە بەسەر ناوچەیەکی دانیشتووان و لە ئاکامدا 12 کەس کوژراون و بە لایەنی کەم 25 کەسی دیکە برینداربوون. لە نێو کوژراوەکان 3 منداڵ و 2 ژن هەن.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیاندنێـکدا کە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت ڕۆژی دووشەممە دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری سیخۆی بە ئەرکی بۆردومانکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕاسپـێردرابوون، بەڵام یەک لە فڕۆکەکان بۆمبێـکی بەسەر ئامانجەکەی نەکەوتووە، بۆیە فەرمان بە فڕۆکەوانەکە درابوو هەوڵەکەی دووباربکاتەوە و ئەویش شەش جار هەوڵی داوەتەوە و بۆمبەکە هەر بەر نەبووەتەوە، پاشان بەهۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنی فڕۆکەکە فڕۆکەوانەکە ناچار بۆ بنکەکەی گەڕاوەتەوە، بەڵام لە کاتی هەوڵی نیشتنەوەیدا بۆمبەکە بەسەر چەند ماڵێـک کەتووەتە لە گەڕەکی نعێریـیەی ناوچەی بەغداد جدیدەی پایتەختی بەغدا و بەهۆیەوە ئەو زیانە گیانی و ماڵیـیانەی لێکەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG