Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی کەڕادەی بەغدا گەیشتە 292 کوژراو


ژمارەی قوربانیـیانی تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ناوچەی کەڕادەی بەغدا گەیشتە 292 کوژراو و هێشتا تەرمی ژمارەیەکی زۆریان ڕادەسـتی کەسوکاریان نەکراونەتەوە بەهۆی ئەوەی ناناسرێنەوە.

خانم عەدیلە حمود وەزیری تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هەتا ئێستا وەزارەتەکەی توانیویەتی تەرمی 115 کەسیان بناسێتەوە و ڕادەستی کەسوکاریان بکات، بەڵام هێشتا 177 تەرمی دیکە ماون هەوڵ دەدەن بە ڕێگەی تاقیکردنەوەی DNA بینـناسنەوە. داوای لە کەسوکاری قوربانیـیەکان کرد سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پـزیشکی دادوەری بکەن هەتا نمونەیان لێوەربگرن بۆ تاقیکردنەوەی DNA.

هەروەها ئەم تەقینەوە بەهێزەی شەوی یەکشەممە برینداربوونی نزیکەی 200 کەسیشی لێکەوتەوە و لە ئێسـتادا تەنیا 23 برینداریان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG