کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له هێرشێـکی بۆمبیدا له به‌شی باکوری وڵاته‌که 8 که‌س کوژراون که شه‌شیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
هێرشه‌که شه‌وی یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی شرقات کراوه. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان بریتی بووه له ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب، کاتێـک بۆمبی یه‌که‌م ته‌قیوه‌ته‌وه خه‌ڵـکی له شـوێنی ڕووداوه‌که خڕبوونه‌ته‌وه و پاشان بۆمبی دووه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه.
ڕاپـۆرتی جیاجیا سه‌باره‌ت به بۆمبی دووه‌م هه‌یه که ئایا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی بووه و یاخود بۆمبی لاڕێ بووه.
ئه‌م هێرشه پاش که‌متر له 24 کاتژمێر له ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌غدای پایته‌خت هات که به‌هۆیانه‌وه به لایه‌نی که‌م 26 که‌س گیانیان له‌ده‌سـت دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شه‌پـۆلێـک توندوتیژی عێراقی گرتۆته‌وه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که له مانگی سێ ئه‌نجام دراوه و تا ئێسـتا ڕوون نیـیه کێ حکومه‌تی داهاتوو پـێـکده‌هێنێت.
هه‌ندێـک له به‌رپرسـان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاخیبووان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و بنبه‌سـته سـیاسیـیه‌ی ناو وڵاته‌که بقۆزنه‌وه بۆ تێـکدانی ئه‌و باشـبوونه ئاسایشـیـیه‌ی که له‌و یه‌ک دوو سـاڵه‌ی دوایـیدا به‌ده‌سـت‌هاتوون.