کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه خوێناویـیه‌ی له کڵێسـایه‌کی شـاری به‌غدادا ڕوویدا 52 که‌س کوژراون که 30 که‌سیان له‌وانه بوون بۆ نوێژ و نزا ڕوویان له‌وێ کردبوو.
دره‌نگانێـکی یه‌کشه‌ممه هێزه عێراقیـیه‌کان خۆیان به ناو کڵێسـاکه‌دا کرد، چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتابووه سه‌ر کڵێسـاکه و تیایدا زیاتر له 100 که‌سیان به بارمته گرت.
تا ئێسـتا ڕوون نیـیه چه‌ند که‌س به ده‌سـتی چه‌کداره‌کان کوژراون و چه‌ندی دیکه له میانه‌ی هه‌وڵی ڕزگارکردنه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه. کاربه‌ده‌سـتان گوتیان 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
شایه‌تحاڵه‌کانی که ڕزگاریان بووه ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان هه‌ر به ته‌قه‌کردنه‌وه خۆیان به ناو کڵێساکه‌دا کردووه و ده‌موده‌ست له نزیکه‌وه ته‌قه‌یان له قشه‌یه‌ک کردووه و کوشـتوویانه.
ئه‌ندامێـکی کرستیانی په‌رله‌مانی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت به‌هۆی که‌م ئه‌زموونی و یان په‌له‌کردن له هه‌وڵی ڕزگارکردنی بارمته‌کان به لایه‌نی که‌مه‌وه 25 که‌س له‌وانه‌ی بۆ نوێژ و نزا ڕوویان له کڵێسـاکه‌دا کردبوو له‌م ڕووداوه‌دا کوژران. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر ئه‌لعوبه‌یدی داکۆکی له بڕیاری ڕزگارکردنی بارمته‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان له‌وه‌دابوون ده‌ستبکه‌ن به کوشـتنی زیاتر له‌و 100 که‌سه‌ی له ناو کڵێسـاکه‌دا ده‌سـتگیریان کردبوون.
ئه‌لقاعیده‌ی عێراق که خۆی به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ده‌ناسێنێت به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕاگه‌یاندووه.