Accessibility links

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق ڕازیبه‌که‌ن که پشتیوانی گۆڕانکاری له سوریادا بکات

  • Ahmad Barzani

بڕیاره عێراق له کۆتای مانگی ئادار دا مێوانداری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب بکات، له کاتێکدا که قه‌یرانی سیاسی ناوخۆی عێراق به‌رده‌وامه.

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق نوری مالکی که پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به‌ره‌و پێش ببات و کێشه‌کانی له‌گه‌ل لیستی ئه‌لعراقیه چار‌‌ه‌سه‌ر بکات.

به‌رێز ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کات که له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتی عه‌ره‌ب پرسی سوریا زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵیت که وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق ڕازیبه‌که‌ن که پشتیوانی گۆڕانکاری بکات له سوریادا.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG