سه‌رۆکی هاوبه‌ندی کوڕانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا کورده‌کانی دانیشتوی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق شوێنه‌کانی خۆیان جێبهێڵن بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
عه‌باس ئه‌لمه‌حمه‌داوی ده‌ڵێت لیسته‌کانی عێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوونه‌ته یاری به‌ده‌ست کورده‌وه و ده‌شڵێت حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق مافی زیاد له پێویستی داوه به کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هێڵه سوره‌کانی به‌زاندووه.
ئه‌لمه‌حمه‌داوی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی مافی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌و داوایانه‌ی دژ به کورد ده‌یکات و ده‌ڵێت زیاتر له 28 ڕیکخراوی مافه سیڤیلیه‌کانی هه‌یه.
دکتۆر سیروان قادر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت چه‌ندان مه‌به‌ست له پشت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌وه هه‌ن.
دکتۆر سیروان ده‌شڵێت به‌پێی ده‌ستوری عێراق ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌چنه خانه‌ی تێرۆره‌وه و ده‌بێت به‌و تاوانه مه‌حکوم بکرێن.
ئه‌لمه‌حمه‌داوی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له دانیشتوانی کوردی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌که به ڕه‌وا ده‌زانێت و ده‌ڵێت بۆ به تێرۆر ناودێر ده‌کرێت؟
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ عه‌باس ئه‌لمه‌حمه‌داوی و دکتۆر سیروان قادر ، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:03 خوله‌که.