داعش ڤیدیۆیەکی نوێی کوشـتنکاریـیە دڕندانەیـیەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نیشـانی دەدات 4 ئەندامی حەشدی شەعبی بە زیندوویی دەسوتێنن.
ڤیدیۆکە مۆری ویلایەتی ئەنباری خۆیانیان لەسەر داناوە و سەرەتا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بە ئەشکەنجەدانی سووننەکان تاوانباردەکەن و ئەو چوار کەسە بە جلوبەرگی ڕەنگ پـرتقاڵی نیشـان دەدەن کە دەڵێن خەڵکی پارێزگاکانی باشوری عێراقن.
پاشان چوار کەسە بە شێوازی سەدەکانی ناوەڕاست بە زنجیر قۆڵ و قاچ بەستکراون و لە بەردەم چوار چەکداری بەرگ ڕەشی خۆیان دادەنێن و چەکدارێـکیش لە پـیشیانەوە هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەم چوارە لە تۆڵەی هێرشی شیعەکان دەسووتێنن.
دواتر چوار کەسە بە زنجیر بە ئاسنێـکی هاوشێوەی جۆلانێ دەبستنەوە و نیشـانی دەدەن ئاگریان تێبەردەدەن.
شیکەرەوان دەڵێن داعش لە کوشتنکاریـیەکانی دڕندانەترین شێواز دەگرێتەبەر و بە ڤیدیۆ بڵاویان دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی لێـیان بترسێت و کەس لەو ناوچانەی داگیری کردوون نەوێرێت دەنگی ناڕەزایی بەرزبکاتەوە.