Accessibility links

کاربەدەستێـکی عێراق: داعش نزیکەی 200 کەسی شارۆچکەیەک بێ سەروشوێن کردووە


قایمقامی شارۆچکەی ڕوتبەی ڕۆژئاوای عێراق دەڵێت داعش نزیکەی 200 کەسی لە شارۆچکەکەی دەسـتگیرکردووە و بێ سەروشوێنی کردوون.

عیماد ئەلڕیشاوی ڕۆژی دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لە ئێسـتادا خەڵکی شارۆچکەکە مەترسیـیان هەیە داعش کوشتبنی.

جێی ئاماژەیە داعش زیاتر لە سـاڵێـکە ئەم شارۆچکەیەی پارێزگای ئەنباری داگیرکردووە و سیستەمە توندڕەویـیەکەی خۆی تیایدا پیادەدەکات.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ئەو کەسانە دەسـتگیرکراون پاش ئەوەی چەکدارانی داعش کەسێـکی خەڵکی شارۆچکەکەیان کوشتبوو کە ئەویش بۆخۆی ئەندامێـکی داعشی کوشتبوو. دەڵێن بە دوایدا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر داعش ڕژابوونە سەر شەقامەکان و سەر ئەنجام پـێـکدادان ڕوویداوە کاتێـک چەکدارەکانی داعش هەوڵیان دابوو بڵاوەیان پـێبکەن.

هەروەها کاربەدەسـتێـکی دیکەی پارێزگای ئەنبار ئەویش ڕۆژی شەممە گوتویەتی نزیکەی 70 کەس لە دانیشـتوانی شارۆچکەکە بۆ شوێنی نهێنی براون و 100 کەسیش وەکو سزادان بۆ ماوەی 24 کاژمێر بە عەمودی سەر جادەکانیان بەسـتوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG