Accessibility links

دوو ئەفسەری باڵای لەشکری عێراق لە نزیک ڕومادی دەکوژرێن

  • VOA News

گوتەبێژی لەشکری عێراق دەڵێت دوو ئەفسەری باڵایان بە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی باکوری شاری ڕومادی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوژراون.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ ڕۆژی پـێنجشەممە ڕایگەیاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار عەبدولڕەحمان ئەبو ڕغیف و فەرماندەی فیرقەی 10 ی لەشکری عێراق عەمیدی ڕوکن سەفین عەبدول مەجید بەیانی ئەمڕۆ بە تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعش لە ناوچەی ئەلجەرایشی گیانیان لەدەسـتداوە. گوتیشی 3 سەربازی دیکەش کوژراون و بە لایەنی کەم 10 سەربازیش برینداربوون.

بەپـێی سەرچاوەکان کاتێـک هێزەکانی لەشکری عێراق لە قۆلی بوعێثەوە لە دەروازەی باکوری ڕومادی نزیک‌کەوتوونەتەوە لە لایەن داعشەوە بە دوو ماشێنی هەمەری بۆمبڕێژکراو کراوەنەتە ئامانج و لە ئاکامدا ئەو زیانە گیانیانەیان لێکەوتوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG