Accessibility links

کاربەدەسـتانی عێراق: داعش یاریگای ڕومادی تەقاندەوە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق گوتویانە داعش یاریگای شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار تەقاندووەتەوە.

یاریگاکە بۆ چەندان مانگە هیچ یاریـیەکی تیادا نەکراوە و لەم دوایـیانەشدا وەکو بنکەیەکی لەشکری لە لایەن هێزە ئاسایشیـیە عێراقیـیەکانەوە بەکارهێنراوە.

کاربەدەسـتانی ئاسایشی و لەشکری ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسەکەیان گوتووە ئەو یاریگایە کە 30 هەزار کورسی تیادابووە، ڕۆژی یەکشەممە بە چۆڵکراوی تەقێنراوەتەوە.

هەروەها کاربەدەسـتان گوتوویانە لە نزیک شاری فەللوجە گروپێکی چەکداری سووننە کەوتووەتە بۆسەی یەکەیەکی لەشکریـیەوە و لە ئاکامدا فەرماندەی گروپەکە کە ناوی عەلی ئەحمەدە و 4 لە چەکدارەکانی کوژراون.

XS
SM
MD
LG