Accessibility links

ئەفسەرێـکی گەورە لە هێرشێکی خۆکوژی لە ڕۆژئاوای عێراق دەکوژرێت


فەرماندەیەکی گەورەی لەشکری عێراق دەڵێت لە هێرشێـکی خۆکوژی چەکدارانی داعش لە نزیک شاری حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار ئەفسەرێـکی گەورە بە پلەی عەمید ڕوکن لەگەڵ 7 ی دیکە گیانیان لەدەسـتداوە.

لیوا عەلی دەبعون فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرە و بادیە لە ڕێگەی تەلەفونەوە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت 4 خۆکوژی داعش کە بۆمبیان لە خۆیان بەستبوو شەوی سێشەممە هێرشیان کردووەتە سەر دەروازەی بارەگای فەوجی سێی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرە لە نزیک بەنداوی حەدیسە و لە ئاکامدا عەمید ڕوکن عەلی عەبود سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرە و موقەدەم فەرحان ئیبراهیم فەرماندەی بەتالیۆنێـکی لەشکری لەگەڵ 6 ی دیکە کوژراون. هەروەها ژمارەیەکیش برینداربوون.

دوو سەرچاوەی پـۆلیس بە ڕۆیتەرزیان گوتووە پـۆلیسیش لە نێو قوربانیـیەکاندان.

کاربەدەسـتانی ئاسایشی دەڵێن لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان نیشانیان داوە خۆکوژەکان بە جلوبەرگی سەربازیـیەوە توانیویانە بگەنە دەروازەی بارەگا لەشکریـیەکە.

XS
SM
MD
LG