سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقـیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی ده‌ڵێت لیسته‌که‌ی نیازی هه‌یه داوا له هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراقی بکات که که‌سێـکی دیکه له بری نوری ئه‌لمالیکی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان بکات.
به‌ڕێز عه‌لـلاوی له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعره‌بیـیه گوتی که‌سێکمان ده‌وێت هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو وڵاته‌که به‌ڕێوه‌برێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که خۆی بگونجێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی له ئێسـتا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاینده‌ی دیموکراسی له عێراقدا هه‌یه و وا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، بۆیه ده‌ترسین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تایفه‌گه‌رایی قۆڵتر بکات و هه‌روه‌ها بـبێته مایه‌ی خوێن ڕشتنی زیاتر، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بارودۆخی ناوچه‌که له‌م کاته‌دا له‌به‌ر چاوبگرین.
پاشـان ئه‌یاد عه‌لـلاوی ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕێـگه‌ی چه‌ند لایه‌نێـکی ناو وڵاته‌که‌وه سوود له کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگرێت.
به‌ڕێز عه‌لـلاوی گوتی ئێران خۆشحاڵه به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌وڵ ده‌دات شوێنی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا بگرێته‌وه و ده‌یه‌وێت وه‌ها له عێراقدا مامه‌ڵه بکات که به‌شێـک له وڵاته‌که‌ی بێت. گوتیشی ئه‌مه نه له لایه‌ن ئێمه و عێراقیـیه‌کانیشـه‌وه جێـگای قبوڵ نیـیه.