Accessibility links

ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق هه‌واڵی کوژرانی دوو له‌ ڕێبه‌رانی پشـتڕاست ده‌کاته‌وه‌

  • VOA News

ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق هه‌واڵی کوژرانی دوو له‌ ڕێبه‌رانی پشـتڕاست ده‌کاته‌وه‌

ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق پـشـتڕاستی کردۆته‌وه‌ که‌وا دوو له‌ ڕێبه‌رانی هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراقیدا کوژراون.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئیسلامی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتبوو که‌ ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری و ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراقی هێرشیان له‌سه‌ر کردبوون کوژراون.

ڕاگه‌یاندنه‌که‌ له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێـکی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی میلیشـیاکانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ردوو کۆمانداره‌که‌ له‌ پـێناوی جیهاد و یاخود شه‌ڕی پـیرۆزدا خۆیان به‌خت کردبوو.

میلیشـیاکان داوایان له‌ پشـتیوانکه‌رانیان کرد له‌سه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام‌بن و خوێنی ڕێبه‌رانیان به‌ره‌ ڕووناکی و ئاگر هه‌ڵبگیرسێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG