Accessibility links

هێرشی خۆکوژی دەکرێتە سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە ڕۆژئاوای بەغدا


فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت شکستیان بە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر بنکەیەکی پـۆلیس هێناوە لە ڕۆژئاوای بەغدا، بەڵام پـۆلیسێـک گیانی لەدەسـتداوە و 3 کەسی دیکە برینداربوون.

عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی 3 خۆکوژ هەوڵیان دابوو خۆیان لە نێو بنکەی پـۆلیسی ئینتسار بتەقێنـنەوە کە دەکەوێتە ناوچەی زێدانی ئەبو غرێب لە ڕۆژئاوای بەغدا، بەڵام هێزەکانی پۆلیس لێـیان هاتوونەتە دەست و لە دەرەوەی بنکەی پـۆلیسەکە کوشتویانن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس بە شێوەیەکی دیکە باس لە هێرشەکە دەکات و دەڵێت پۆلیسێـک گوتویەتی 2 خۆکوژ بوون، یەکەمیان خۆی لە بەردەم بنکەکە تەقاندوەتەوە و پاشان خۆکوژی دووەمیان توانیویەتی بچێتە ناو بنکە و لەوێ خۆی تەقاندووەتەوە. لە ئاکامی هەردوو تەقینەوەکە بە لایەنی کەم 5 پـۆلیس کوژراون و 12 پـۆلیسی دیکە برینداربوون.

ئاژانسەکە دەشڵێت کاربەدەسـتانی تەندروسـتی ژمارەی قوربانیـیەکانی هێرشەکەیان پشـتڕاستکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG