Accessibility links

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێـکی حەیدەر عەبادی ڕەتکردەوە


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق حوکمی دا لە دژی بڕیارێـکی ساڵی ڕابردووی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر کە تیایدا پـۆستەکانی هەر سێ جێـگرەکەی سەرۆک کۆماری هەڵوەشاند.

عەبدول سەتار بەیرقدار گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دادگای باڵا ئەمڕۆ دووشەممە لە دانیشتنێـکیدا ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیری هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بەپـێی هەردوو مادەی 69 و 75 ی دەسـتور کە دەیسەپـێنێت جێـگرێـک یان زیاتر بۆ سەرۆک کۆمار هەبێت، ئەمەش تاوەکو بۆشایی لە دەسەڵاتی جێبەجێـکاری سەرۆکایەتی وڵاتدا ڕوونەدات.

گوتیشی ئەگەر خواستی نەهێشتی پـۆستی جێـگری سەرۆک کۆمار هەبێت، ئەوا دەبێت دەسـتوری عێراق هەمواربکرێت لە ڕێگەی پەرلەمانەوە و پاشان لە ڕیفراندۆمێـکدا خەڵکی عێراق دەنگی لەسەر بدات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 9 ی مانگی هەشتی ساڵی 2015 حەیدەر عەبادی بڕیاری نەهێشـتنی پـۆستی سەرۆک کۆماری دا بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجیـیەکانی حکومەت، بەڵام سکاڵا لە بەرامبەر بڕیارەکە لە دادگای باڵای وڵاتەکە تۆمارکرا.

XS
SM
MD
LG