Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق: شاری فەلـلوجە ڕزگارکرا


سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند بەشی هەرە گەورەی شاری فەلـلوجە لە داعش ڕزگارکرا و تەنها چەند بەشێـکی بچوک ماونەتەوە و ئەوانەش لە زووترین کات ڕزگاردەکرێن.

شەوی هەینی بە کاتی عێراق حەیدەر عەبادی وتارێـکی تەلەفیزیۆنی پـێشـکەشکرد و تیایدا گوتی " بەڵێنەکەمان بردەسەر و فەلـلوجەمان ڕزگارکرد." گوتیشی هێزەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی ناوەندی شارەکەیان کردووە و داعش تەنها لە چەند ناوچەیەکی بچوک ماوەتەوە و ئەو ناوچانەش لە چەند کاژمێری داهاتوو ڕزگاردەکرێن.

پاشان هیوای خواست ئاشتی و ئارامی بۆ شارەکە بگەڕێتەوە و خەڵکەکەی و هەموو عێراقیـیەکان پارێزراوبن. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە قوربانیـیان بۆ ڕزگارکردنی فەلـلوجە داوە.

جێی ئاماژەیە لە بەیانی هەینیـیەوە فەرماندەکانی لەشکر و ئاسایشی عێراق ڕایانگەیاند هێزەکانیان توانیویانە بگەنە ناوەندی شارەکە و کۆمەڵە بیناکانی حکومەتیان ڕزگارکردووە.

XS
SM
MD
LG