پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ ماشـێـنێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌که ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی خۆی بۆ ناو بازگه‌یه‌کی پـشـکنین له گه‌ڕه‌کی غه‌زالیه‌ی زۆرینه سـووننی نشینی به‌غدا لێـخوڕیبوو. نزیکه‌ی 20 که‌س برینداربوون.
له‌م هه‌فته‌یه‌ش له سـاڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمامی شیعه‌کان ئیمام موسـا ئه‌لکازم هێرش کرانه سه‌ر زیاره‌تچیـیه شیعه‌کان له به‌غدا و زیاتر له 60 که‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشـانه گیانیان له‌ده‌سـت دا.
به شێوه‌یه‌کی گشـتی هێشـتا توندوتیژی له عێراق نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌و ئاسـته به‌رزه‌ی له هه‌روود سـاڵی 2006 و 2007 پـێی گه‌یشت. به‌ڵام له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ ئه‌نجام دراوه و حکومه‌تی نوێی پـێـک نه‌هاتووه یاخیبووان هێرشه‌کانیان زیاد‌کردووه.