کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی به کۆمه‌ڵێـک شیعه‌دا ته‌قاندۆته‌وه که به‌ره‌و کازمیه به‌ڕێکه‌وتبوون، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون و زیاتر له 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میه‌ی سوونه‌کان بووه. ده‌شڵێن له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا له شـاره‌که به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون که دووانیان شیعه ئاینزا بوون.
ئه‌م هێرشـانه کران سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێوشوێنه تونده‌ی ئاسایشـیه‌ی له به‌غدای پایته‌ختدا گیرابوون به بۆنه‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌کانی سـاڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام موسـا ئه‌لکازم حه‌وته‌مین ئیمامی شیعه‌کان.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا له به‌غدا به لایه‌نی که‌م 6 شیعه کوژران.
ئه‌م ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیـک پـردی ئه‌ئیمه بوو، ئه‌و پـرده‌ی پـێـنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له هه‌مان بۆنه‌دا هه‌زار که‌سی له‌سه‌ر مرد پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکه‌که تۆقێنرا به‌وه‌ی گوایه خۆکوژێـک وا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.