حکومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کان کردووه گه‌وه‌ره کاربه‌ده‌سـتی سووننه بده‌نه‌وه ده‌ست به‌غدا که به تێرۆرزم گوناهبارکراوه.
ده‌مڕاسـتێـکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق دادیار حه‌مید ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی ئه‌و داوایه‌ی حکومه‌تی عێراقیان پـێـگه‌یشـتووه، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کردووه ئایا تاریق ئه‌لهاشمی ده‌ده‌نه‌وه ده‌سـت به‌غدا یان نا.
تاریق ئه‌لهاشمی جێـگره سووننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق گوناهبارکراوه به پـێـکهێنانی ده‌سـته‌ی تایبه‌ت بۆ کوشـتنی که‌سایه‌تیـیه ناوداره‌کان. ئه‌م تاوانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر.
هاشمی له مانگی دوازده‌وه چووه‌ته هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که له‌وێ ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی ناتوانن بیگرن.
تاریق ئه‌لهاشمی نکوڵی ده‌کات له‌و تاوانانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون و ده‌شڵێت له به‌غدا دادگایـیه‌کی ڕه‌وایانه ناکرێت.
وه‌ک چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م گوناهبارکردنه قه‌یرانی سیاسی عێراقی گه‌یاندۆته ترۆک. هاوکات هه‌وڵه‌کان خراونه‌ته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیـیه‌ی وڵاته‌که.
هێشـتاش شـاندێـکی باڵای لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقن بۆ تاووتوێـکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نیشـتیمانی بۆ عێراقیـیه‌کان.