پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 8 که‌س کوژراون و 23 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نزیـک ئۆفیسێـکی پـۆسـتدا ڕوویداوه له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـک هاوڵاتی هه‌ژاری شـاره‌که ڕیزیان گرتبوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حکومه‌ت وه‌ک کۆمه‌کی دارایی بۆی بڕیونه‌ته‌وه.
له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، پـۆلیس له فه‌لـلوجه ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی دیکه.
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکاش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی زوویه‌کی به‌یانی له پارێزگای بابلی باشوری به‌غدا کوژراوه.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی بازاڕه‌که‌ی شـاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که له 14 وه گه‌یشـتۆته 43 که‌س.
ڕاپـۆرتی جیاجیا سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شـاری به‌سره هه‌ن، هه‌ندێـک کاربه‌ده‌ست ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌نه‌ره‌یته‌ری ئه‌لیکتریک بووه له بازاڕی ئه‌لعه‌شـاری ناوه‌ندی شـاره‌که و هه‌ندێـکی دیکه ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک بووه.