ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق به ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی گوتووه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات له پـرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌ی ده‌کشێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی تایمز له زاری ئه‌یاد عه‌لـلاویـیه‌وه بڵاویکردۆته‌وه له گفتوگۆیه‌کدا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتوویه‌تی دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات نه‌کراوه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌و حکومه‌ته نوێـیه‌ی بڕیاره پـێـکبهێنرێت وه‌ها نه‌کراوه به شێویه‌کی باش کاربکات. گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌گۆڕدرێت ئه‌وا پـشـتیوانی لێ ناکات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی به‌ڕێز عه‌لـلاوی زۆرترین ژماره‌ی کورسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ‌دا به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی پـشـتیوانی پـێویستی لایه‌نه‌کانی دیکه به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت. لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی هه‌رچه‌نده پله‌ی دووه‌می به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام توانی ئه‌و پـشـتیوانیـیه مسۆگه‌ر بکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
له مانگی یازده‌دا ڕێبه‌رانی باڵای سیاسی عێراق ڕێـکه‌وتنێـکیان ڕاگه‌یاند که تیایدا هاتووه به‌ڕێز عه‌لـلاوی بـبێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نێـک به ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێی سـیاسی و نوری ئه‌لمالیکی له پـۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر بمێنێته‌وه.