پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له هێرشێکدا به بۆمب بۆ سه‌ر ماڵێك له باشوری به‌غداد 6 که‌س کوژران و به‌لانی که‌مه‌وه 11 که‌سيش برینداربوون ، دوو منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پۆلیس نه‌یووت هێرشه‌که‌ی له شه‌وی ڕابردوودا کرا له ئسکه‌نده‌ریه که نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له باشوری پایته‌خته‌وه‌یه هۆکه‌ی چی‌بووه .
ئه‌و شاره ناوه‌ندی توندوتیژی بوو کاتێك یاخیبوان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌بوونه‌وه. به‌ڵام هه‌تا ڕاده‌یه‌ك له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئارام بوو.