سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌کانی به‌غدای گرته‌وه که تیایدا به لایه‌نی که‌م 35 که‌س کوژران و زیاتر له 140 که‌سی دیکه برینداربوون که زۆربه‌یان هاوڵاتی ناوچه هه‌ژار نشینه‌کانی به‌غدای پایته‌خت بوون.
حه‌وت ته‌قینه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک که چواریان ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراوبوون و سیان مینڕێژکردنی بینای نیشته‌جێبوونی هاوڵتیان بوون له هه‌ردوو ناوچه‌ی شـوعله و چکوکی باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا که زۆربه‌ی دانیشـتووانه‌که‌ی شیعه مه‌زهه‌بن به‌هۆی مینڕێژکردنی 3 بینای نیشـته‌جێ‌بوون و ته‌قاندنه‌وه‌ی له ڕێـگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیـیه‌وه ده‌یان هاوڵاتی بێ تاوانی ئه‌م ناوچه‌یه بوونه قوربانی.
پاشـان له شه‌قامی پـۆلیس چواره‌م و ناوچه‌ی عاملی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا 2 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراوی تر ته‌قیـیه‌وه. له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ناوچه‌ی عه‌لـلاویش ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو و چه‌ند بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیـیه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی پـۆلیسی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد چوار که‌سی خۆکوژ به‌شـداریـیان له کاره خۆکوژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆدا کردووه و ته‌قینه‌وه‌کانی تریش له ڕێـگه‌ی کۆنتڕۆڵ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیـیه‌وه کراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه.