سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه دوو ناوچه‌ی شیعه نشینی به‌غدای کرده ئامانج که تیایدا ده‌یان کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه.
یه‌که‌م ته‌قینه‌وه که به ماتۆرسکیلێـکی مینڕێژکراو ئه‌نجام درا و گه‌راجی هێڵی گواستنه‌وه و خڕبوونه‌وه‌ی کرێکارانی کرده ئامانج له شـارۆچکه‌ی سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و هه‌روه‌ها به دواشیدا و به تێپه‌ڕبوونی چه‌ند خوله‌کێـک بۆمبێـکی چێنراویش له هه‌مان ناوچه‌دا ته‌قیـیه‌وه و قوربانیـیه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ 9 کوژراو و زیاتر له 30 بریندار به‌رزکرده‌وه.
هێزه‌کانی ئاسایشی به‌غدا ڕایانگه‌یاند له هه‌مان ناوچه‌شـدا 3 بۆمبی چێنراویان پـوچه‌ڵ کرده‌وه به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه.
شایانی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ و له ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غداش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو 15 کوژراو و 35 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
کۆی گشـتی قوربانیـیانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ به پـێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراق ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کان 100 که‌سی تێپه‌ڕاندووه، که به‌شی زۆریان بریندارن و له نه‌خۆشـخانه‌کانی به‌غدا له ژێر چاودێری پـزیشـکدان.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه له ئه‌نجامی کاره توندوتیژیـیه‌کانی ته‌نها له پـێـنج ڕۆژی سـاڵی 2012 هه‌تا ئێسـتا 63 کوژراو و 197 بریندار هه‌یه و به ڕای چاودێرانیش ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق پـێشـوازی له سـاڵێـکی مه‌ترسیدار ده‌کات به جۆرێـک قه‌یرانی سیاسی عێراق و دۆخی ئاسایشی ئه‌و وڵاته جێی ئومێدی عێراقیـیه‌کان نیـیه و په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیش له‌سه‌ر لێواری ململانه‌دایه که شه‌قامی عێراق ڕووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌ی تایفی کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و دۆسیـیه‌ی هاشمی و موتڵگ به ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و لیسـتی عێراقیـیه‌ش کۆتایی به بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌هێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.