ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و کۆنگره نیشـتیمانیـیه‌ی بڕیاربوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ببه‌سـترێت بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ناکۆکیـیه‌کانی نێو وڵاته‌که دواخرا.
به‌ڕێز نوجه‌یفی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌ین هه‌تا دۆخی سیاسی هێورده‌بێته‌وه تاوه‌کو به ئه‌نجامێـکی باش له‌و کۆنگره‌یه بێـینه ده‌رێ. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و له‌م بارودۆخه‌دا کۆنگره‌که سـازبکرێت، ئه‌وا هیچ ئه‌نجامێـکی باشی نابێت، جگه له‌وه نه‌بێت که کێشه‌کان قوڵتر ده‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه خالد ئه‌لئه‌سه‌دی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ر به لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانون به ڕادیۆی سه‌وای گوت لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که دوێنێ سێشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا نه‌گه‌یشـتووه‌ته هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر خشته‌ی به‌رنامه‌کانی کۆنگره‌که. گوتیشی ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو لیژنه‌که چاره‌سه‌ر بۆ خاڵه ناکۆکه‌کان بدۆزرێنه‌وه.