کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ڕاستی به‌غدادا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئێران و میسره‌وه ڕوویانداوه.
گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی ئاسایش به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسـای گوتووه ته‌قینه‌وه‌کان خۆکوژی بوون و به دوای یه‌کدا کراون.
به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌کان به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ده‌یان باڵه‌خانه‌ی هێناوه‌ته خوارێ و دوکه‌ڵ ئاسـمانی شـاره‌که‌ی گرته‌وه.
پاش ته‌قینه‌وه‌کان ده‌نگی ته‌قه‌کردن بیسـترا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک هه‌لیکۆپـته‌ر به‌سه‌ر به‌غدادا ده‌سـوڕانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:44 خوله‌كه.