ڕۆژی هه‌ینی بۆمبێـک له مزگه‌وتێکی شـاری تکریتی عێراق ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 16 که‌س کوژران و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویداوه که خه‌ڵـکه‌که له نوێژکردن لێبووبوونه‌وه و ده‌ڕۆیشـتنه‌وه.
مزگه‌وته‌که یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک له کۆشکه‌کانی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا له‌و شـاره‌دا بیناکراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ڕووداوه پاش ڕۆژێـک له‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه هات که شـاری ڕه‌مادی گرته‌وه. ده‌ڵێن به لای که‌م دوو له ته‌قینه‌وه‌کان له بازاڕێـکدا بووه له نزیک ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت.