به‌رپرسانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن دوێنێ 3 سه‌ربازیان له ناوچه‌ی باشوری عێراق کوژران ، ئه‌م مانگه بووه به کوشنده‌ترین مانگ بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکای له ماوه‌ی ئه‌م 2 ساڵه‌دا.
له به‌یانـنامه‌که‌ی په‌یوه‌ستی ئه‌مرۆدا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکای هیچ ورده‌کاری دیکه‌ی سه‌باره‌ت به کوژرانی سهربازکانیان نه‌درکاند، به‌ڵام به‌رپرسان به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی خۆرئاوایان گوتووه که سه‌ربازه‌کانیان له ئاکامی هێرشی دوژمنان گیانیان له ده‌ستداوه. له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ده‌ڵیت ؛ هۆکاری مه‌رگی ئه‌و 3 سه‌بازه ئه‌مه‌ریکایانه به هۆی هێرشێکی موشه‌کیه‌وه بووه و ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی گروپێکی ملیشیای شیعه‌ی عێراقی سه‌ر به ئێران .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌کان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناوی سه‌ربازه‌کان ئاشکرا ناکات .
15 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای له‌م مانگه‌دا له عێراق کوژراون و له مانگی پـێنجی ساڵی 2009 وه ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی کوژراوانی سه‌ربازانی ئهمهریکایـن له عێراقدا و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی هێشتا له شاره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌رکه‌کانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکای رایانگه‌یاند که 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌و ده‌مه‌ی له باکوری عێراق سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامدانی کرده له‌شکریه‌کانیان بوون کوژران.
نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی هێشتا له عێراقدان و به گوێره‌ی رێکه‌وتنێکی نێوان واشنتن و به‌غدا ، ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی هه‌تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌بێت عێراق بهجێبهێڵن.