ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادگایی‌کردنی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی و ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی ده‌سـتپـێـده‌کات.
عه‌بدول سه‌تار غه‌فور به‌یره‌قدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باحی گوتووه له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هاشمی و ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانبارکراون به کوشتنی به‌ڕێوه‌به‌رێـکی گشـتی له ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی و ئه‌فسه‌رێـکی باڵا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزه‌رێـکی ژن دادگایی‌ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی پـێشـتر 86 که‌س ده‌سـتگیرکرابوون، به‌ڵام 13 که‌سیان هیچ تۆمه‌تێـکیان به‌سه‌ردا سـاغ نه‌بووه‌ته‌وه، ئازادکراون، بۆیه ئێسـتا 73 که‌س دادگایی ده‌کرێن. گوتووشیه‌تی ژماره‌ی تاوانه‌کان له 300 تاوان زیاتره، له نێویاندا کوشـتنی 6 دادوه‌ر که زۆربه‌یان له به‌غدا کوژراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تاریق هاشمی له لایه‌ن دادی عێراقه‌وه به مادده‌ی 4 ی یاسای نه‌هێشتنی تێرۆر تاوانبارکراوه. له مانگی دوازده‌دا په‌نای بۆ هه‌رێمی کوردسـتان برد و پاش چه‌ند مانگێـک به مه‌به‌ستی سه‌ردانی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و تورکیا هه‌رێمی جێهێشت. له ئێسـتادا له تورکیایه.