سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌خنه له داواکاریـیه‌کانی نه‌یارانی سـیاسی خۆی گرتووه، ئه‌وانه‌ی داوای ده‌سـتێوه‌ردانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بنبه‌سـتی ئاکامی دوای هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێز مالیکی گوتی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له مشـتومڕی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی عێراق زیان به هه‌وڵی عێراق به بوونی به وڵاتێـکی ته‌واو سه‌روه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی نه‌یاری سـیاسی لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕابه‌رایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاند که ڕه‌نگه داوا له ڕێـکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات بۆ یارمه‌تیدانیان له دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی ڕاپه‌ڕێنه‌ری کاروباری وڵات، ئه‌مه‌ش له پـێناو ڕێـگرتن له‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێز عه‌لـلاوی ده‌ڵێت گه‌مه‌کردنی سیاسی له لایه‌ن نه‌یارانی به‌شـداربووی هه‌ڵبژاردنه‌وه.