عێراق 39 گومانباری ده‌سـتگیرکردووه و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جواد ئه‌لبۆلانی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا ئه‌و که‌سـانه‌یان ده‌سـتگیرکردووه. ئه‌لبۆلانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن په‌خش کرا ئه‌و که‌سـانه‌ی نیشـان دا.
ئه‌لبۆلانی گوتیشی گومانباره‌کان په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقه‌وه هه‌یه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن له نێو ده‌سـتگیرکراوه‌کاندا ڕێبه‌رێـکی باڵای ئه‌لقاعیده‌ی تێدایه به ناوی سالم سه‌رفیج.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرس ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆلانی داوای سه‌پاندنی حوکمی ئیعدامی بۆ هه‌ر هه‌موو 39 گومانباره‌کان کردووه، هه‌رچه‌نده هێشـتا دادگایی نه‌کراون. بۆلانی گوتوشیه‌تی ده‌بێت ئیعدامکردنه‌که‌یان دوا نه‌خرێت هه‌تا تێرۆریسـتانی دیکه بترسن.