نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانون و ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان سـازکرد به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و بـنبه‌سـته سـیاسیـیه‌ی ئه‌مڕۆ وڵاته‌که‌دا که‌وتۆته‌وه.
به‌رپرسـانی عێراقی ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕێبه‌ر به هیچ ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێ‌دا لیسـتی ئه‌لعێراقیه 2 کورسی زیاتری له لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانون به‌ده‌سـتهێنا و هیچ کامیان ده‌نگی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه تا به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانون هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ براوه‌ی سێیه‌م لیسـتی نیشـتیمانی عێراقی عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیمدا پـێـکهێناوه به‌و ئامانجه‌ی بـبنه گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی ناو په‌رله‌مان.