ئه‌مڕۆ شه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌غدای گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژران و 27 که‌سی دیکه برینداربوون.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک ئه‌بو غرێبی ڕۆژئاوای به‌غدا بوو، له ناوچه‌یه‌ک که کرێـکارانی بیناسـازی لێی کۆده‌بنه‌وه. کاربه‌ده‌سـتان گوتیان به لایه‌نی که‌م 7 که‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه کوژران که ژماره‌یه‌کیان له ناو ماشێـنێـکدا بوون کرێکاری هه‌ڵگرتبوو.
پاش چه‌ند کاتژمێرێـک سێ ته‌قینه‌وه بازاڕێـکی ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌رقی به‌غدای هه‌ژاند و له‌وێش 8 که‌س کوژران و به لایه‌نی که‌م 19 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سێ ته‌قینه‌وه له شـاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که ڕوویدا و له ئاکامدا 19 که‌س کوژران و به لایه‌نی که‌م 65 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان سه‌رباز و پـۆلیس بوون. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه.