پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که سه‌ر و ده‌م‌وچاویان پـێـچابووه‌وه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر بازاڕێـکی خشڵ و زێڕ له به‌غدای پایته‌خت و تاڵانیان کردووه و هه‌روه‌ها 14 که‌سیشـیان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکه‌وه گه‌یشـتبوونه ناوچه‌ی به‌یاعی باشوری به‌غدا و له‌وێ ته‌قه‌یان له 11 دوکانی زه‌ڕه‌نگه‌ر کردووه و تاڵانیان کردوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت زۆربه‌ی کوژراوه‌کان خاوه‌ن و شـاگردی دوکانه‌کان بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به بڕێـکی زۆری زێڕ و پاره‌وه بۆی هه‌ڵـهاتوون.