کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هێرشی گولـله هاوه‌ن له به‌غدا که‌سێک کوژراوه‌و 8 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ده‌ڵێت گولـله هاوه‌نه‌که له نزیک ئوتێلێکی ناوجه‌رگه‌ی شار که‌وتووه و زیانێکی که‌می به باڵه‌خانه‌که‌ی گه‌یاند.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که زیانه‌کانیان پشتڕاست کرده‌وه. کاربه‌ده‌سته‌کان به‌و مه‌رجه قسه‌یان کردووه که ناویان ئاشکرا نه‌کرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه زانیاری بده‌ن به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.
ئه‌و هێرشه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهانی له به‌غدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
شایانی باسه ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌کان له عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده هێرشی کوشنده ڕۆژانه ده‌کرێته سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش و مه‌ده‌نیان.